بەندکراوان
جوانڕۆ ؛ دەستبەسەر کرانی لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
09:51 - 30/6/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەیانی ئەمڕۆ شەممە "٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣" لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی "رامین قادری" خەڵکی جوانڕۆ بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵی باوکی لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ئەم لاوە کوردە پاش دەستبەسەر کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی کرماشان ڕاگوێزراوە .
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە ناوبراو پێشتریش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و پاش لێپرسینە ئازاد کراوە .
09:59 - 30/6/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جوانڕۆ / بەردەوامی دەستبەسەر کرانی ئیبراهیم گوڵعەنبەر برای ئیسماعیل گوڵعەنبەر لە گیانبەختکردووانی بزووتنەی ژن ، ژیان ، ئازادی
- جوانڕۆ ؛ کوژرانی لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتیزامی (پۆلیس)
- نەوسوود / تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی کۆڵبەرێک
- نەوسوود / کوژران و بریندار بوونی لانیکەم شەش کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان