بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

10:57 - 10/7/2024

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی سێشەممە "١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣" شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی پیرانشار پاش بانگ کران بۆ دادگای ئەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "ئومید ئەحمەدی" خەڵکی پیرانشار سەلمێنراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو پاش دەستبەسەر کران بە مەبەستی  لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکانی ورمێ ڕاگوێزراوە .