هەواڵ
سەلاس باوەجانی / گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە
04:18 - 9/7/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ شەممە "١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣" کرێکارێک بە ناوی "مەجید خەڵخاڵ" کوڕی باوەیس خێزاندار ، باوکی چوار منداڵ خەڵکی ئاوایی "هۆزی حەمدە" و دانیشتووی سەلاس باوەجانی پاش دوو مانگ مانەوە لە بەشی تایبەتی نەخۆشخانەی سەحرایی ئەم شارە چەن کاژێرێک لەمەوبەر بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لە دەستدا .
پێویستە وەبێر بهێنرێتەوە کە ناوبراو ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە کاتی کار لە قاتی سێهەمی بینایەک لە نزیک مەیدانی موعەلمی سەلاس باوەجانی کەوتبووە خوارەوە و بە قورسی بریندار بوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کار
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی کانگای زێڕی داشکەسەنی قوروە بە هۆی ڕووداوی کار
- تەقینەوەی مین بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک
- بریندار بوونی کرێکارێک بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار
- کامیاران ؛ گیانلەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی