بەندکراوان

شنۆ / دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

10:30 - 3/7/2024

شنۆ / دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە "١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣" شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "ئیدریس کارساز" خەڵکی شنۆ ، بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

هەروەها شەوی سێشەممە "١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣" دوو شارۆمەندی دیکە بە ناوەکانی "کەمال عوقابی" خەڵکی ئاوایی بالاگیر و "محەممەد رەسوڵپوور" خەڵکی ئاوایی "قەڵاکۆن"ی شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە شۆێنی ڕاگیران و چارەنوسی ئەم سێ شارۆمەندە بەردەست نیە .

10:31 - 3/7/2024 نوێ کراوەتەوە.