هەواڵ

هەمەدان \ ڕووداوی کار بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژنێکی کرێکار

09:09 - 25/6/2024

هەمەدان \ ڕووداوی کار بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژنێکی کرێکار

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە "٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣" شارۆمەندێکی ژن بە ناوی "پەروانە کافەچی" کچی محەممەد و توبا خەڵکی ئاوایی "خاجەئەمیر"ی سەر بە شاری بانە ، لە کاتی کار لە شەهرەکی بەهارانی هەمەدان بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستداوە .

پەروانە کافەچی خێزاندار و دایکی سێ منداڵ بوو کە لەگەڵ بنەماڵەکەی بۆ کاری هەڵکەندنی  پەتاتە چووبوونە هەمەدان .