ڕاگەیاندن

ئاگاداری ڕۆژنامەوانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا

08:26 - 2/1/2025

ئاگاداری ڕۆژنامەوانی  رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا

لێرەوە سەرجەم جەماوەری بەڕێز ، دۆستان ، هاوکاران و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاگادار دەکەینەوە کە سایتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە دەسپێکی ژانویەی ٢٠٢٥ بۆ ناونیشانی نوێی hanahr.org گوازراوەتەوە .

ئەم ئاڵوگۆڕە لە ڕێڕەوی پەرەپێدان و فراوانکردنی چالاکیەکانی مافی مرۆڤی هانا بە پێی ستانداردەکانی یاسا نێودەوڵەتیەکانە . لەسەر بنەمای ئەمەش هەموو نموونەکانی مافەکانی مرۆڤ بە پشتبەستن بە پۆلێنکردن و پێناسە نێودەوڵەتییە دانپێدانراوەکان پۆلێنکراون و پوشش دراون . هەروەها هانا دەستپێشخەری دامەزراندنی دەفتەرێکی یاسایی و کلینیکێکی پشتیوانی بۆ قوربانیانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ کردووە کە بە شێوەی خۆبەخشانە خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری و پشتیوانی پێشکەش بە هەموو قوربانیانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ دەکات .

 

 

داوا لە ئێوەی خۆشەویست دەکەین کە سایتی هانا بە دۆست و هاورێکانتان بناسێنن بۆ ئەوەی بتوانین پوششێکی باشتر لە بار و دۆخی مافی مرۆڤ و هەروەها خزمەتگوزاری پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ قوربانیانی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ دابین بکەین .

 

شایانی باسە کە سەرجەم زانیاریە تۆمار کراوەکانی ساڵانی ڕابردوو لە سایتی پێشووی هانا وەکوو ئارشیفێکی بە نرخ دەهێڵرێنەوە و لە بەردەستی هەمووان دەبێت .

 

لەگەڵ سپاس و ڕێزی تایبەت 

بەڕێوبەرایەتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا 

ونکوور ژانویەی ٢٠٢٥

ناونیشانی نوێی سایت : (hanahr.org](http://hanahr.org

12:47 - 2/1/2025 نوێ کراوەتەوە.