ژنان
بریندار بوونی شارۆمەندێکی ژن بە هۆی لێدانی بە چەقۆ لە لایەن هاوسەرەکەیە
07:35 - 30/11/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی هەینی "٩ی سەرماوەزی ١٤٠٣" شارۆمەندێک بە ناوی "سەحەر بوجار" تەمەن ٣٤ ساڵ ، دایکی دوو منداڵ و خەڵکی سنە ، بە هۆی ئەوەیکە داوای تەڵاقی کردووە لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە لێدانی چەقۆ بە سەختی بریندار کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ؛ سەحەر بوجار ، دوای منداڵەکانی کەوتووە کە لەو کاتەدا لە پێش چاوی دایکی و دوو منداڵەکەیەوە هاوسەرەکەی بە چەقۆ چەندین جار لێداوە و بە سەختی برینداری کردووە دواتر بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە بەشی چاوەدێری چڕی نەخۆشخانەی کەوسەری سنە خەوێنراوە .
سەحەر بوجار پێشتر چەندین جار لە لایەن هاوسەرەکەیەوە ئازار دراوە و بەم هۆیەوە مانگێک لەمەوبەرەوە بڕیاری داوە بڕواتەوە بۆ ماڵی باوکی و لە ماوەی ئەو یەک مانگەدا چەندین جار لە لایەن هاوسەرەکەیەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو .
داریوش راشدنەسەب پێشتر بێژەری کەناڵی ئۆستانی کوردستان و هەروەها مامۆستای زانکۆی ئازادی سنە بووە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی یەزد
- فەرشاد شوکروڵڵا دوای ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا
- سنە / دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- عەلی ئەڵڵاوەیسی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە بە ١٨ مانگ بەندکران سزا درا