بەندکراوان
بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە شنۆ ، ژمارەی دەستبەسەر کراوان بۆ ٧ کەس بەرز بووەوە
11:28 - 30/12/2024
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنە خۆسەرانەکان لە شنۆ ژمارەی دەستبەسەر کراوان گەیشتە ٧ کەس .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ دووشەممە "١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣" شارۆمەندێک بە ناوی "هێدی شادیخواە" خەڵکی ئاوایی "سینگان"ی سەر بە شاری شنۆ ، بەبێ پێشکردنی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
هەروەها لە هەمان ڕۆژدا رەحمان تابش خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .
شایانی باسە شەوی یەکشەممە٩ی بەفرانباری ١٤٠٣، کۆرش عەزیزی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
هەر وەها پێشتریش لە رێکەوتی ٦ی بەفرانبار لانیکەم چوار شارۆمەند بە ناوەکانی تۆفیق ئەمینی ، موراد عەبدوڵڵاعومری ، نورەدین مەلاعەلیزادە و محەمەد بێهروزی خەڵکی ئاوایی "هق"ی سەر بە شنۆ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- شنۆ / دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
- دیاکۆ عەزیزی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرا
- سێ شارۆمەندی خەڵکی شنۆ بە ١٦ مانگ بەندکران سزا دران