هەواڵ
جوانڕۆ ؛ کوژرانی لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتیزامی (پۆلیس)
09:29 - 15/12/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ، لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی "سۆهەیب ئەحمەدی" خەڵکی جوانڕۆ ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی (ئینتیزامی) پۆلیسی ئەم شارە کوژراوە .
بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ سۆهەیب ئەحمەدی لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بووە کە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە و سێ فیشەک بەر مل ، لەگەن و پشتی کەوتووە و گیانی لە دەستداوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ؛ تەرمی سۆهەیب ئەحمەدی بۆ سەردخانەی "نەخۆشخانەی حەزرەتی ڕەسوڵ" لە جوانڕۆ گواسراوەتەوە .
09:31 - 15/12/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جوانڕۆ / بەردەوامی دەستبەسەر کرانی ئیبراهیم گوڵعەنبەر برای ئیسماعیل گوڵعەنبەر لە گیانبەختکردووانی بزووتنەی ژن ، ژیان ، ئازادی
- نەوسوود / تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی کۆڵبەرێک
- سەربازێکی خەڵکی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا
- کوژرانی لاوێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پۆلیس لە کرماشان