بەندکراوان
دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی دیکەی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
12:23 - 28/12/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ دوو شارۆمەند بە ناوەکانی "موسا رەسوڵی" خەڵکی ئاوایی "خۆرنج" و "سۆران محەمەدپور" خەڵکی پیرانشار ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ئەم دوو شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی هەڕەمەکێ لە ماڵەکانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
شایانی باسە لە هەمان ڕۆژدا دوو شارۆمەندی دیکەی بە ناوەکانی بێهزاد محەمەدی و ئارام محەمەدی خەڵکی ئاوایی "پسوێ"ی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار
- شنۆ / دەستبەسەر کرانی چوار شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- بریندار بوونی کۆڵبەرێکی پیرانشاری بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان