بەندکراوان
دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
10:43 - 30/12/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە "١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣" شارۆمەندێک بە ناوی "رەحمان تابش" خەڵکی شنۆ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ هێزە ئەمنییەکان کاژێر ٤ی نیوەشەو بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی ئەم شارۆمەندەیان لە ماڵەکەی خۆیی دەستبەسەر کردووە .
هەروەها شەوی یەکشەممە "٩ی بەفرانباری ١٤٠٣" شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی شنۆ بە ناوی "کۆرش عەزیزی" بەندکراوی سیاسی پێشوو ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیی دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .
10:45 - 30/12/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- شنۆ / دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە شنۆ ، ژمارەی دەستبەسەر کراوان بۆ ٧ کەس بەرز بووەوە
- دیاکۆ عەزیزی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرا
- سێ شارۆمەندی خەڵکی شنۆ بە ١٦ مانگ بەندکران سزا دران