هەواڵ
کوژرانی کاسبکارێکی کورد لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە
02:53 - 18/12/2024
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "دەماوەند میرزایی" خێزاندار ، خەڵکی ئاوایی "تفین"ی سەر بە شاری کامێران ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی تەقەی لێکراوە و دواتر بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەیەکی تاران گیانی لە دەستداوە .
بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی هانا هێزەکانی حکومەت بەبێ لە بەرچاوگرتنی یاساکانی بە کارهێنانی چەک ، بە گومانی پێبوونی کالای قاچاخ لە جاددەی هەمەدان -ساوە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەم کاسبکارە کوردە کردووە کە لە ئەنجامدا ئەم شارۆمەندە چووەتە حاڵەتی کۆماوە .
بەرپرسانی پەیوەندیدار تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە تەرمی ئەم کاسبکارەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکردووەتەوە .
شایانی باسە کە هێزەکانی حکوومەت لە شارەکانی کوردستان و ئەو مەودایانەی کە بەرەو شارەکانی کوردستان دەچن، بە پاساوی ئەمنی بێ بنەما، لە بنەڕەتدا خۆیان بە پابەند نازانن کە تەنانەت بە پشتبەستن بە یاسا ناوخۆییەکانی کۆماری ئیسلامیش ڕەچاوی سیستەمی تەقەکردن بکەن، و ڕۆژانە هاووڵاتییانی کورد بە تەقەی کوێرانەی هێزەکانی حکوومەت دەکرێنە ئامانج و داوای یاسایی بنەماڵەی قوربانییەکان زیاتر ڕووبەڕووی ئینکاری و پشتگوێخستنی سیستەمی دادوەری بووەتەوە بەجۆرێک کە پارێزبەندی و بێ سزایی بۆ بەرپرسانی حکومەت دابین کردووە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ورمێ / کاسبکاری بەندکراو دڵدار عومەرزادە ، بە دانانی بارمتە نێردرایە مەرەخەسی
- بریندار بوونی دوو کاسبکار بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران لە پاوە
- کوژرانی کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پۆلیس لە بۆکان
- رێبوار رەشیدی کاسبکاری کورد بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لە دەستدا