بەندکراوان
دوایین دیداری عەشیر (فروهەر) عەباس نەژاد لەگەڵ بنەماڵەکەی
06:04 - 16/3/2023
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر، بنەماڵەی زیندانییەک بە ناوی "عەشیر (فروهەر) عەباس نژاد" ٤٠ ساڵە، کوڕی ڕەشید، کە خاوەنی دوو منداڵە و خەڵکی ئاوای گوجاری ورمێ، کە سزای سێدارەی بەسەرداسەپێندراوە توانی بۆ ئەخیر جار چاوی بە منداڵ و بنەماڵەکەی بکەوێت.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد کە؛ بەرپرسانی زیندان بە بێ حورمەتییەوە بە بنەماڵەکەیان وتووە کە نەگرین و لە دەرەوە چاوەڕێی گەیاندنی تەرمەکە بن و وا بیر بکەنەوە کە منداڵەکەتان لە ڕووداو یان خۆی کوشتووە.
وە هەروەها زیادی کرد کە بەرپرسانی زیندان ڕایانگەیاندووە کە حوکمی کوڕەکەت لە کاتی بانگی عەسری ئەمڕۆ یان بانگی سبەی بەیانی جێبەجێ دەکرێت.
پێویستە لەبیرمان بێت کە ناوبراو سێ ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر و لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی تاوانی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، دوێنێش، ناوبراو لەگەڵ چەند زیندانییەکی دیکە گواسترایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ناڕوونی چارەنوسی شارۆمەندێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ورمێ
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- ورمێ ؛ گیانلەدستدانی کرێکارێکی بینا سازی بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە
- ڕووداوی کار بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کرێکار
- سوسەن حەسەن زادە چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا