یاسای پاراستنی نهێنی بەکارهێنەر

لەکاتى بەکار هێنانى ماڵپەڕەکەدا ئەم یاساى پاراستنى نهێنییە چۆنێتى بەکارهێنان و پاراستنى زانیارییەکانت لەلایەن hana-hr.org دیارى دەکات .
hana-hr.org پەیوەستە بە پارێزگاریکردن لە نهیێى زانیارییەکانت، لەکاتێکدا ئەگەر داواى زانیارى خۆپیێناساندنت لێبکەین لەم ماڵپەڕە دلڵنیات دەکەینەوە کە زانیارییەکانت تەنها بەپێى ئەم دەقە بەکار دەهێنرێت.
hana-hr.org ئەگەرى هەیە ئەم یاسایە جارو بار بگۆرێت لەرێگەیى تازەکردنەوەى ماڵپەڕەکە. بۆ ڕەزامەندى خۆت لەگەڵ گۆرانکاریەکاندا دەتوانیت زوو زوو سەردانى ئەم دەقە بکەیت.

چى کۆ دەکەینەوە:

  • ئەو زانیاریاریەى کە خۆت دەینوسیت سەبارەت بە چۆنێتى پەیوەندى پێوەکردنت ( لە نێوانیاندا ئیمەیڵەکەتت ئەگەر پرسیارێکت لا دروست بوو).
  • IP address
  • چۆنیەتی بەکارهێنانى ئەم ماڵپەڕە.

چى لەو زانیاریانە دەکەین کە کۆى دەکەینەوە:

ئەم زانیارییە بۆ تێگەیشتنە لە پێداویستییەکانت وە پەرەپئدانى ماڵپەڕکە، وە لە ھەمان کاتدا ئێمە ناتوانین زانیارى لەبارەى کەسایەتیتەوە دیاریبکەین.

پاراستن

ئێمە پابەندین بەوەی کە زانیارییەکانت پارێزراو دەبن.بۆ نەھێشتنی داخڵ بوونی ڕێگەپێنەدراو یاخود خستنەڕووی زانیارییەکانت، ئێمە رێوشوێنی دڵنیاییمان داناوە بۆ پاراستنی زانیارییە کۆکراوەکانی ئۆنلاین.

چۆن کووکیس(cookies) بەکاردەھێنین:

فایلى کوکی cookie فایلێکی بچووکە کە داوای رێگەپێدانت لێدەکات بۆ چوونە سەر hard drive ی کۆمپیوتەرەکەت. کاتێک ڕەزامەند دەبیت بەوەی فایلەکان دابەزێنیت کوکیەکان یارمەتیدەرت دەبن لەشیکارکردنی ھێمای سەر وێب یان ئاگادارت دەکەنەوە لەکاتی کردنەوەی سایتێکی تایبەتدا.
کوکیەکان رێگە بە ئاپلیکەیشنەکان دەدەن کە وەک تاکێک وەڵامی تۆ بدەنەوە، واتە خزمەتگوزارییەکانی بەپێی ویستی تۆ بەرێوەبچن بەو مانایەی چیت پێ پەسەندە و چیت پێ پەسەند نی یە لەرێی کۆکردنەوەی ئەو زانیاریانەی لەبارەی خواستەکانی تۆوە خەزنی کردووە.
ئێمە ترافیک لۆگ کوکى بەکاردەھێنین بۆئەوەی کەبزانین کام لاپەڕانە بەکارھێنراون. ئەمەش یارمەتیدەرمانە بۆشیکردنەوەی ئەو داتایانەی دەستمان دەکەوێت لەبارەی وێب پەیج ترافیک، وە ئەو ھەلەمان پێدەدات کە چاکسازی لە وێبسایتەکەماندا بکەین بەوشێوەیەی بە دڵ و خواستی ئێوە بێت.
ئەم زانیاریانە تەنھا بەمەبەستی شیکاری ستاتیکی بەکاردەھێنین و دواتر ئەیانسڕینەوە لە سیستمەکەدا
بەگشتی کوکی-ش ئەو ھەلەمان بۆدەڕەخسێنێت کە وێبسایتێکی باشتر بۆ ئێوە بخەینەڕوو، لەڕێی ئەوەی دەرفەتمان دەدات چاودێری خواستەکانی ئێوە بکەین بۆ باشی و خراپی لاپەڕەکان ، بەھیچ شێوەیەک لەڕێی کوکیەوە ئێمە مافی ئەوەمان نابێت بێینە ناو کۆمپیوتەر یان زانیارییەکانی تۆوە، جگە لەو داتایانە نەبێت کەتۆ بەخواستی خۆت لەگەڵ ئێمە بڵاوی دەکەیتەوە واتە ئەو زانیارییانەی بەویستی خۆت پێمان دەدەیت.
تۆ دەتوانیت کووکیس ڕێ پێ بدەی یاخود نا. زۆربەی وێبەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک ڕێگە بە cookies دەدەن، بەڵام تۆ دەتوانیت بە شئوەیەکی گشتی لە سێتینی ناو براوسەرەکەی خۆت ھەڵبژاردەی ڕێگە پێدان وە نەدانی cookies دەست نیشان بکەی. بەڵام ئەمە دەشێ کار بکاتە سەر وەرگرتنی سوودی تەواوی تۆ لە ماڵپەڕەکە.

بەستەرەکان بۆ ماڵپەرەکانی تر:

لەڕێگاى ماڵپەرەکەمانەوە دەتوانیت بەشێوەیەکى ئاسان سەردانى ژمارەیەک ماڵپەرى تر بکەیت. لەکاتى سەردانیکردنى ماڵپەرەکاندا، ئێمە بەرپرسیار نین لە پاراستنی ئەو زانیاریە کەسیانەى بەکاریدەهێنیت لە ماڵپەرەکانی تردا. بۆدڵنیابوون لە سەلامەتی زانیاریەکانت، لە ماڵپەرەکاندا سەردانی بەشى ڕێنمایەکان لەبارەى پاراستنى زانیاریەکان بکە.

کۆنتڕۆڵکردنى زانیاریە کەسیەکانت:

ئێمە زانیاریە کەسیەکانت ناخەینە بەردەست، تەنها ئەگەر یاسا داوامان لێبکات. لەلایەن ئێمەوە زانیاریە کەسیەکانت پارێزراون و ناخرێتە بەردەست هیچ ڕێکخراوێک بۆ بازارکردن یا هەر مەبەستێکى بازرگانى ، وەهەروەها وردەکاریەکانت نادرێت بە هیچ ماڵپەڕێک.
ئەگەر کۆپیەک لەو زانیاریە کەسیەى خۆتت دەوێت کە لەلاى ئێمە بەردەستە، بۆ ئەومەبەستە پەیوەندى بەو ئیمەیڵەوە بکە .admin@hana-hr.org
وەهەروەها دەتوانى داوامان لێبکەیت زانیاریە کەسیەکانت بەکار نەهێنین کە بەردەستە لامان.

فایلى کوکی چییە؟ چۆن سوودمان پێدەگەیەنێت؟

ماڵپەرەکەمان فایلى کوکی بەکاردەهێنێت وەکو زۆرێک لە ماڵپەرەکان، بۆ ئەوەى باشترین
شارەزایت پێشکەش بکەین. کوکی فایلى بچوکى نووسراوەیین کە لەناو موبایلەکەت و کومپیتەرەکەتدا هەیە لەکاتى گەڕان بۆ ماڵپەرە ئەلیکترۆنیەکان.
فایلى کوکی ماڵپەرەکەمان یارمەتیمان دەدات لە:

  • وا لە ماڵپەرەکەمان دەکات بەو شێوەیە بێت کە تۆ چاوەروانى دەکەیت
  • ڕێکخستنەکانت دەپارێزێت لە میانى سەردانى کردنت بۆ ماڵپەرەکەمان.
  • باشترکردنى خێراى و پاراستنى سایتەکە.
  • ڕێگەتپێدەدات لاپەرەکان بڵاو بکەیتەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانى وەکو facebook
  • بەبەردەوامى ماڵپەرەکەمان بەرەوپێش دەبات بۆ تۆ.

ئێمە فایلى کوکی بەکارناهێنین بۆمەبەستى:

  • کۆکردنەوەى زانیارى کەسى ( بەبێ مۆڵەتى تۆ)
  • کۆکردنەوەى زانیارى هەستیار ( بەبێ مۆڵەتى تۆ)
  • زانیارى بڵاوکردنەوە بۆ تۆڕى ڕیکلامکردن
  • پێدانى زانیارى کەسى بە لایەنى سێیەم
  • پێدانى پارەى فرۆشتن ( کۆمیشن)

دەتوانى زیاتر فێربیت لەبارەى ئەو فایلە کوکییەکانى ئێمە بەکاریدەهێنین لەخوارەوە.

مۆڵەتپێدانمان بۆ بەکارهێنانى فایلى کوکی

ئەگەر سیستمى ڕێکخستنى ئەو سۆفتوێرەى تۆ بەکاریدەهێنیت بەشێوەیەک بێت کاتێک تۆ ئەم ماڵپەڕە دەبینیت، ڕێگەت پێبدات کە فایلى کوکى قبوڵ بکات ئەوا بۆ ئێمەش بەهەمانشێوە ئاساییە و ئاماژەیە بۆئەوەى کە تۆ دابەزاندنى ئەو فایلانەت بەلاوە ئاساییە. ئەگەر ویستت ئەو ڕێکخستنە بسڕیتەوە یان نەتەوێت لە ماڵپەرەکەى ئێمەوە فایلى کوکى قبووڵ بکەیت ئەوا لەخوارەوە فێرت دەکەین کە چۆن ئەو کارە بکەیت، بەڵام پێدەچێت ئەوە وابکات ماڵپەرەکەمان بەوشێوەیە کارنەکات کە تۆ پێشبینى دەکەیت.

فایلە کوکییەکانى ئێمە

ئێمە لەڕێگەى فایلى کوکییەوە وادەکەین ماڵپەرەکەمان باشتر کاربکات، لەناو ئەو فایلانەشدا:

  • بیرخستنەوەى ڕێکخستنى گەڕانە لەناو ماڵپەرەکەدا

هیچ ڕێگایەک نییە بۆ ڕێگرى کردن لەم فایلانەى کوکى تەنها ئەوە نەبێت کە ماڵپەڕەکەمان بەکارنەهێنیت.

فایلى کوکى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

دەتوانیت بە ئاسانى “لایک” یان شەیرى بابەتەکانمان بکەیت بە کلیککردن لەسەر هیمای فایسبووک و تویتەر کە لەناو ماڵپەرەکەماندا هەیە.

فایلەکانى کوکى بەمشێوەیە ڕێکخراون:

  • ئەمە زیاد بکە – یان (AddThis) ڕێوشوێنى تایبەتمەندییەکان چەندین دوگمە و ئامڕازى شەیرکردن دابیندەکەن کە هەموویان پێکەوە یەک پاکێجن.

جێبەجێکردنى ئەو ڕێوشوێنى تایبەتمەندییانە لە تۆڕێکى کۆمەڵایەتییەوە بۆ یەکێکى تر دەگۆڕێت و پشت دەبەستێت بەو ڕێکخستنە تایبەتمەندییەى کە لەسەر ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە هەڵتبژاردووە.

فایلى کوکى ئامارى سەردانکەرى نەناسراو

ئێمە فایلى کوکى بەکاردەهێنین بۆ کۆکردنەوەى ئامارى سەردانکەران، بۆنمونە چەند کەس سەردانى ماڵپەرەکەمانى کردووە، چ هۆکارێکى تەکنەلۆژیان بەکارهێناوە (بۆنمونە: ماک، یان ویندۆز کە یارمەتیدەرمان دەبێت لەحاڵەتێکدا ئەگەر ماڵپەرەکەمان لەسەر سیستمێکى تەکنەلۆژى دیاریکراو کارى نەکرد)، هەروەها بۆماوەى چەند لەسەر ماڵپەرەکەمان دەمێننەوە، تەماشاى چ لاپەڕەیەک دەکەن و…..تاد. ئەوە یارمەتیدەرمان دەبێت بۆئەوەى بە بەردەوامى ماڵپەرەکەمان پێشبخەین. ئەو پڕۆگرامانە کە بە پڕۆگرامى “شیکارى” ناودەبرێن لەسەر بنەمایەکى نادیار و بەبێ ئاشکراکردنى زانیارى بەکارهێنەران، ئاگادارمان دەکەنەوە لەوەى کە لە چ ڕێگەیەکەوە خەڵکى ماڵپەرەکەمان دەکاتەوە (بۆنمونە: لە چ ماڵپەڕێکى گەڕان: گوگڵ یان هى دیکە) هەروەها ئەوەش دەزانین کە ئایا ئەو سەردانکەرانە یەکەمجارە یان پێشتر سەردانى ماڵپەرەکەمانیان کردووە.

ڕاگرتنى فایلەکانى کوکى

بەشێوەیەکى ئاسایى دەتوانیت فایلەکانى کوکى ڕابگریت بە گۆڕانکارى لە سیستمى براوسەرەکەتدا و گۆڕانکارى لە شێوازى قبوڵکردنى ئەو فایلانەدا (لێرەوە زانیارى زیاتر وەربگرە). بەڵام ئەگەر ئەو کارە بکەیت ئەوە ئەگەرێکى زۆر هەیە کە کارى چالاکانەى ماڵپەرەکەى ئێمە و زۆرینەى زۆرى ماڵپەرەکانى جیهان ڕابگریت چونکە لەئێستادا فایلەکانى کوکى یەکێکن لە پێکهاتە سەرەکییەکانى زۆرینەى ماڵپەرە مۆدێرنەکان.
لەوانەیە یەکێک لە هۆکارەکانى نیگەرانى و ترسى تۆ لە فایلەکانى کوکى ئەوەبێت کە ئەم فایلانە فایلى سیخوڕین بەسەر تۆوە. هەربۆیەشە لەشوێنى ئەوەى فایلەکانى کوکى ڕابگریت لەسەر براوسەرەکەت، ئەوا دەکرێت بەرنامەیەکى دژە سیخوڕى و چاودێرى بۆ کۆمپیوتەرەکەت دابەزێنیت کە بەشێوەیەکى خودکار ئەو فایلانەى کوکى دەسڕێتەوە کە بۆ تۆ بە مەترسى دەزانێت. زانیارى زیاتر وەرگرە لەبارەى ڕێکخستنى فایلەکانى کوکى و بەرنامەى دژەسیخوڕى و چاودێرى.