بەندکراوان
سەلیم ئەیوبیان وەک نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی لە ئاخرین دیداری لەگەڵ بنەماڵەکەی پاراست
06:07 - 16/3/2023
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ چەند سەعاتێک لەمەوبەر بنەماڵەی بەندکراوێک کە حوکمی لەسێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو بە ناوی "سەلیم ئەیوبیان" ٣٧ ساڵە، کوڕی محەممەد ساڵح و خەڵکی ئاوایی "موانا"ی ورمێ، بە نیشانەی نارەزایەتی ئامادە نەبوو چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت .
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت, ناوبراو سێ ساڵ پێش ئیستا لە شاری مەهاباد دەستبەسەر و بە تۆمەتی تاوانی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامیەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندراوە، دوێنێ لەگەڵ چەند زیندانییەکی دیکە بۆ زیندانی تاکەکەسی گواسترایەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەپاندنی سزای ٤٠مانگ حەپس بەسەر چالاکێکی مافی ژنان
- دەستگیرکردن و گواستنەوەی دوو هاووڵاتی بۆ زیندانی نەقەدە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین
- ڕفاندنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- نەزانینی چارەنووسی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ