سێدارە

ڕاپۆرتێک سەبارەت بەسێدارەدانی لانیکەم هەشت زیندانیی کورد لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە

05:40 - 17/3/2023

ڕاپۆرتێک سەبارەت بەسێدارەدانی لانیکەم هەشت زیندانیی کورد لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە

هانا؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی خوێناوی ورمێ، ١٧ی مارسی ٢٠٢٣، لەسێدارەدانی لانیکەم هەشت زیندانیی کورد لە زیندانی کۆماری ئیسلامیی ورمێ بەڕێوەچوو.

1- محی الدین ئیبراهیمی،٤٣ ساڵە، کوڕی محمد، خێزاندار و خاوەنی پێنج منداڵ، خەڵکی ئاوای "ئەلکاوی"شنۆ،بە تۆمەتی سیاسی.
2- عەشی (فڕوهەر) عەباس نەژاد،٤٠ ساڵە، کوڕی ڕەشید و خاوەنی دوو منداڵە، خەڵکی ئاوای گوجار، بە تۆمەتی کەرەستەی مادە هۆشبەر.
3- سەلیم ئەیوبیان،٣٧ ساڵە، کوڕی محەممەد ساڵح و خەڵکی ئاوای مۆانای تێرگۆر،بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر.
4- جهانبەخش ڕادلوی، کوڕی سۆدین، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ و خەڵکی ئاغچەچەقەڵی، سۆمابرادۆستی ورمێ
5- یاسین ڕەشیدی کوڕی ئەردەڵان خەڵکی کەلهۆری ورمێ، بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر.
6- حسێن سۆڵتانی عەلی ئابادی" خەڵکی شاری بوکان،  بە تۆمەتی کەرەستەی مادە هۆشبەر.
7- حەسەن عومەری.
8- نەسیم نیازی، دانیشتووی شاری کەرەج.


پێویستە لەبیرمان بێت کە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی مارسی ٢٠٢٣ لانیکەم ١٤ بەندکراوی کورد بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان گواستراونەتەوە و بەشێکیشیان دوای سەردانیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان .

سەلیم ئەیوبیان وەک نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی لە ئاخرین دیداری لەگەڵ  بنەماڵەکەی پاراست
  
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تەرمی زیندانی سیاسی محیەدین ئیبراهیمی لەبەردەستدا نییە.