هەواڵ
گیانلەدەستدانی گوماناوی بەندکراوێک لە زیندانی بوکان
08:21 - 15/3/2023
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگاداری لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ چوارشەممە"١٥ی مارسی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی "شیرزاد ئەحمەدی نژاد"، ٣٧ ساڵە و باوکی سێ منداڵی خەڵکی بوکان، بە شێوەیەکی گوماناوی لە زندانی شاری بوکان گیانی لەدەست دا.
بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراو مانگێک پێش ئێستا لەگەڵ هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی "خالق محەمەد نەژاد" لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەرکراون.
هەروەها ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد,تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی خالق محەممەدنژاد لە بەردەستدا نیە.
پێویستە بگوترێ تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە تەرمی شیرزاد ئەحمەد نژاد ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بۆکان ؛ کەوتنە خوارەوەی بەرزکەرەوەیەک بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ
- بۆکان ؛ کرێکارێکی دیکە بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستدا
- بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی جەعفەر ئەمینی چالاکی مەدەنی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی بۆکان بە هۆی ڕووداوی کار لە هەرێمی کوردستان