بەندکراوان
ئیوانغەرب/ خەدیجە مەهدەوی پوور زیندانی سیاسی پێشووی حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا
08:55 - 24/5/2023
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، زیندانییەکی پێشوو سیاسی خەڵکی ئیوانغەربی ئیلام بە ناوی خەدیجە مەهدوی پوور لە لایەن دادگای ئینقلابی ئیلامەوە حوکمی ٣ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
ناوبراو لەلایەن لقی ١٠٣ی تاوانەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئیلام بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی درۆ لەسەر پەیجی شەخسی سوشیال میدیا بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی بیروڕای گشتی " بە ٣ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران مەحکووم کراوە.
خەدیجە مەهدەوی پوور لە دایکبوی ساڵی ١٣٦٥ کچی جەعفەر خەڵکی ئیوانغەربی ئیلامە کە بەهەمان شێوە چەندین جار بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر و زیندانی کراوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- مەریوان؛ دەستگیرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی بەلووچ لە زیندانی کرمان
- جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی بەلووچ لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان
- دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی
- بەندیخانەی ورمێ؛ڕاگوێزرانی"پەروین موسەوی"بۆ ژوری تاکەکەسی بۆ جێ بەجێکردنی سزای سێدارە