بەندکراوان

دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە مەریوان 

12:47 - 27/8/2023

دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە مەریوان 

بە پێی راپۆرتی گەییشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤی هانا ؛ شەوی شەممە ٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە 

هاوکاری هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان بە ناوی خالد میهر ئاسا باوکی مناڵێک خەڵکی ئاوایی رەوار سەر بە سەرو ئاوا و نیشاتەجێی شاری مەریوان راگەیاندووە سەرچاوەیکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ هانا رایگەیاندووە خالد میهر ئاسا لەا شوێنی کاری خۆی بە بێ پێدانی بەڵگەی قەزایی لە لایەن سازمانە ئەمنییاکانەوە  دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە

تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگرتنی لە ئارادا نییە

11:03 - 28/8/2023 نوێ کراوەتەوە.