سێدارە

حوکمی سێدارەی زیندانییەکی شاری سەقز جێبەجێ کرا

03:38 - 27/8/2023

حوکمی سێدارەی زیندانییەکی شاری سەقز جێبەجێ کرا

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەییشتوونەتە دەس ناوەندی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمرۆ یەک شەممە ٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ حوکمی سێدارەی زیندانییەک بە ناوی وەفا خەرامانی کوری عەتا خەڵکی ئاوایی قەپلانتۆی سەر بە ناوچەی زیوەی سەقز لە زیندانی ئەم شارە جێبەجێ کراوە .


بە پێی ئەو راپۆرتانەی بە دەستمان گەییشتووە ناوبراو لە مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٠ بە تۆمەتی قەتڵی عەمد دەسبەسەر و پاشان لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپێنراوە 

03:51 - 27/8/2023 نوێ کراوەتەوە.