بەندکراوان
سنە : چوار شارۆمەند لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کران
02:18 - 18/9/2023
لە درێژەی شەپۆلی بەرینی دەستبەسەر کردنەکان لە کوردستان ، چوار شارۆمەند بە ناوەکانی " مۆبین پەروین ، ماهان نساجی، عادل میرزایی" خەڵکی ئاوایی نگڵ سەر بە بەشی کەلاتەرزانی شاری سنە ، رۆژی شەممە "١٦ی سپتامبری ٢٠٢٣" لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کران و گواسترانەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
هەروەها شەوی هەینی "١٥ی سپتامبری ٢٠٢٣" شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی "هادی رەزایی" خەڵکی ئاوایی میانە سەر بە کەلاتەرزانی سنە ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ هێزەکانی حکومەت بە چەند ئۆتۆمبێل لە جۆری بیجۆ هێرشیان کردووەتە ناو ئاوایی میانە و هادی رەزاییان دەستبەسەر کردووە بردوویانە بۆ شوێنێکی نادیار .
تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگرتنی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە
09:49 - 19/9/2023 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سنە : کاوان رەزایی بە دانانی بارمتە لە کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە ئازاد کرا
- سنە : شارۆمەندێک لە لایەن دامودەزگا ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا
- سنە : شارۆمەندێک لە لایەن دامودەزگا ئەمنیەتیەکانەوە رفێندرا
- ئازاد حاجی میرزایی چالاکی ژینگەیی ، لە لایەن دامودەزگا ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا
- سنە : دوو چالاکی کرێکاری لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کران