هەواڵ
کەرەج: ئەرکان پاڵانی مەرەخەسی پێ دراوە
12:46 - 2/7/2022
هانا؛ ڕۆژی پێنجشەممە ۹ی پووشپەڕی ۱٤۰۱ - (۳۰ژوئەنی ۲۰۲۲)، بەندکراوێکی کورد بە ناوی"ئەرکان پاڵانی جاف" خەڵکی سەرپێڵی زەهاب لە پارێزگای کرماشان، بە ڕەزامەندی بەرپرسانی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج نێردرایە مەرەخەسی.
جێی وەبیرهێنانەوەیە ناوبراو ڕۆژی هەینی ۲۰ی جۆزەردانی ١٤٠١ (۲٥ی ژوئەنی ۲۰۲۲) لە ناڕەزایەتی بە بێبەش بوونی لە ئازادی مەرجدار و ناردن بۆ مەرەخەسی و پێڕاگەیشتنی پزیشکی دەستی داوەتە مانگرتن و لە ڕۆژی شەممە ٤ی پوشپەڕی ۱٤۰۱ - (٢٥ی ژوئەنی٢٠٢٢) دوای بێهۆش بوون بۆ بنکەی پزیشکی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج گوازراوەتەوە.
ئەرکان پاڵانی جاف کە بە دورینەوەی لێوی دەستی دابووە مانگرتن لە ۱۲ هەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا لە لایەن مەئمورانی بەندیخانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە. جێی وەبیر هێنانەوەیە ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ی خەرمانانی ۱۳۹٦(۳ی سپتامبری ۲۰۱۷) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر کراوە و دوای سێ مانگ لێپرسینەوە لە گرتووخانەکانی ۲۰۹ی ئێڤینی تاران و مەیدانی نەوتی کرماشان بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج گوازرابوەوە.
ئەرکان پاڵانی جاف دوای ماوەیەک لە لایەن لقی ۲٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی قازی مەقیسە بە تۆمەتی دژایەتی و تێک دانی ئاسایشی نیشتیمانی لە ڕێگای هاوکاری لەگەڵ داعش بڕیاری ۷ساڵ و ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپابو، کە ماوەی لەمەوبەر دوای ڕەزامەندی دادگا لەگەڵ داخوازی مەرەخەسیەکەی کە لە پێنجەمین ساڵی بەندکردنەکەیدا بووە، بنەماڵەکەی چەندین تاپۆیان دابین کردووە و بۆ دادگای تارانیان بردووە بەڵام هەر جارەوە بە بیانویەک لە دەرکردنی بڕیاری جێگری بۆ تاوتوێ کردنی بارمتەکە دەستیان ڕاگرتوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە سەرپێڵی زەهاو ژمارەی دەستبەسەر کراوان گەیشتە ٩ کەس
- سزای دژەمرۆیی بڕینەوەی قامکی دوو برای بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا
- سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی کەرەج جێبەجێ کرا
- کەرەج ؛ ماشاڵا کەرەمی بە ٦ ساڵ بەندکران سزا درا
- سەرپێڵ زەهاو: چالاکێکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا