هەواڵ

ژەهراوی بوونی ئاوی خواردنەوەی ئاوایی سەردۆش بووە هۆی گیانلەدەستدانی شارۆمەندێک

04:25 - 2/11/2023

ژەهراوی بوونی ئاوی خواردنەوەی ئاوایی سەردۆش بووە هۆی گیانلەدەستدانی شارۆمەندێک

بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا ؛ پاش ژەهراوی بوونی کۆمەڵێکی زۆر لە دانیشتووانی ئاوایی سەردۆشی مەریوان یەکێک لە ژەهراوی بووەکان بە ناوی "مەجید کاردۆش" شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا و دۆخی تەندرووستی زۆربەیان ناجێگیرە .

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ رێژەیکی بەرچاوی دانیشتووانی ئەم ئاواییە بە هۆی ژەهراوی بوونەوە تووشی سەرەگێجە بوون و یازدە کەسیان لە نەخۆشخانەکی شاری مەریوانن و یەکێکیان بە ناوی "محەممەد غەریب رەحمانی" گورچیلەیکی لەدەستداوە .

 

تا ساتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە تاوانباران و هۆکارەکانی ژەهراویکردنی ئاوی ئاوایی سەردۆش نادیارە و هێزە ئەمنیەکان هیچ جۆرە کار و چالاکیەکی پێویستیان سەبارەت بەم ڕووداوە ئەنجام نەداوە .

04:35 - 2/11/2023 نوێ کراوەتەوە.

زۆربینراوترین