هەواڵ
بریندار بوونی دوو شارۆمەندی خەڵکی کرماشان بە هۆی تەقەی هێزەئەمنیەکان
04:38 - 25/3/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئێوارەی پێنج شەممە "٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" هێزەئەمنییەکان تەقە و هێرشیان کردووەتە سەر کۆمەڵێک لاو لە پارکی شەرقی لە نزیک ناوچەی مێژوویی تاقەوسانی کرماشان کە خەریکی ژەنینی موسیقا و شادی بوون و لە ئاکامی ئەم تەقەکردنە دوو شارۆمەندی لاو بریندار بوون .
ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە بۆ هانا "محەممەد ئەحمەدیانی و ئارمان بەسیری" سەلمێنراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، پاش ناڕەزایی دەربڕینی محەممەد ئەحمەدیانی و ئارمان بەسیری لە بەرامبەر ئەم هێرشەی هێزەئەمنییەکان ، ئەم هێزانە تەقەیان لێکردوون و پاشان لەکاتێکدا ئەم دوو لاوە هەردووکیان بریندار بوون و کەوتوون هێزەئەمنییەکان دووبارە بە دەمانچە نزیکەی ١٠ فیشەکیان لە قاچی ئارمان بەسیری داوە و بە قورسی برینداریان کردووە .
لە درێژەدا ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد ئەم دوو شارۆمەندە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بێستونی کرماشان گواسراونەتەوە و دۆخی ئارمان بەسیری ناجێگیرە .
بنەماڵەی ئەم دوو شارۆمەندە لەلایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوە کە بە تۆمەتی "سوکایەتیکردن و هەڕەشەکردن" لە هێزەکانی ئەمنییەکان ، منداڵەکانیان دادگایی دەکەن و مافیان نییە لەم ڕووداوە میدیاکان ئاگاداربکەنەوە
07:06 - 17/4/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بانگ کرانی بەهمەن نادری شارۆمەندی خەڵکی کرماشان بۆ دادگا
- مەحکوم بوونی شارۆمەندێکی خەڵکی کرماشان بە ٦ مانگ زیندان و سزای نەخدی
- دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی گیلانغەرب لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- کرماشان ؛ کوژرانی ژنێکی لاو و ئەندامانی بنەماڵەکەی لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە