بەندکراوان
ئەگەری ئێعدام کرانی چوار زیندانی سیاسی کورد لە کاژێرەکانی داهاتوو
07:57 - 27/1/2024
ڕاگەیاندنی گرینگ و بەپەلە :ئێوارەی ئەمڕۆ لە لایەن لقی یەکی جێبەجێ کاری ئەحکام و دامودەزگا ئەمنییەکانەوە پەیوەندی بە بنەماڵەی چوار زیندانی سیاسی کوردەوە کراوە تا بۆ چاوپێکەوتنی منداڵەکانیان ، سبەینێ بەیانی سەردانی زیندانی ئێڤین بکەن .
ئەم کردارە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە هەوڵی بەردەوامی پارێزەری بنەماڵەکانیان بۆ تۆمار کردنی دادنامەی داواکاری دادڕەسی لە دیوانی باڵای وڵات ڕەت کراوەتەوە .
بە سەرنجدان بە نموونەکانیتر و پێشینەی کۆماری ئیسلامی ، ئەم مەسترسیە جدییە کە حوکمی ئێعدامی ئەم چوار کەسە لە کاژێرەکانی داهاتوودا جێبەجێ بکرێت و دایکانی دیکەش داخدار بن . بنەماڵەی ئەم زیندانییانە ، ئێستا لە رێگای تاران بۆ ڕۆیشن بۆ زیندانی ئێڤینن داوا لە خەڵکی تاران و سەرجەم مروڤە ئازادیخوازەکان دەکەین بڕۆنە پاڵ ئەوانەوە و چاوڕمانیمان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەیە بە شێوەی بەپەلە و جدی بۆ ڕێگری کردن لەم ئێعدامانە کرداری بەپەلە و کاریگەر ئەنجام بدەن .
کەمپەینی بەرگری لە چوار زیندانی سیاسی کورد
٧ی رێبەندانی ١٤٠٢
٢٧ی ژانویەی ٢٠٢٤
08:42 - 27/1/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کران و ڕاگواستنی ناهید خوداجو بۆ زیندانی ئێڤین بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی
- ڕاپۆرتێک سەبارەت بە مانگرتنی خەڵکی کوردستان لە ناڕەزایی بەرامبەر لەسێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد
- پەخشان عەزیزی رۆژنامەنوسی کورد بە ئەندام بوون لە گروپە دژبەرەکانی وڵات تۆمەتبار کرا
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی قزڵحساری کەرەج