کۆڵبەر
بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری مەریوان و بانە
02:54 - 30/4/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی دووشەممە "١٠ی گوڵانی ١٤٠٣" کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی میلاد (پاشناو نادیار) و خەڵکی ئاوایی "کوخ شەیخ الاسەلام"ی سەر بە ناحیەی ئاڵوتی شاری بانە ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەنیزەمییەکان بە چەکی کڵاشینکۆف لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ، بە قورسی بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ناوبراو لە ئاکامی ئەم تەقەکردنە ئەژنۆی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی بنکەکانی تەندروستی کراوە .
هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکیتری خەڵکی بانە بە هۆی تەقەی هێزەنیزامیەکان لە سنووری مەریوان بە قورسی بریندار بووە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ شەوی چوارشەممە "٥ی گوڵانی ١٤٠٣" کۆڵبەرێک بە ناسنامای "ساسان محەمەدی" تەمەن ٢٨ ساڵ ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "قامیشلەی" مەریوان ، لە لایەن هێزەنیزامیەکانەوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکراوە و دەستی چەپ و لەگەنی بە قورسی بریندار بووە .
سەرچاوەیەک لەمبارەوە زیادی کرد ، ئەم کۆڵبەرە لاوە بەو هۆیەوەی کە فیشەک بەر لەگەنی کەوتووە و لە زگی هاتووەتە دەرەوە ، پاش تێپەڕ بوونی چەند ڕۆژ تائێستاش توانایی جوڵاندنی دەست و قاچەکانی نیە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بانە ؛ بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بانە ؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی لاو بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان
- ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کوژران و برینداربوونی لانیکەم ٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ماوەی ١٤ ڕۆژدا بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان
- کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان
- کوژرانی کۆڵبەرێکی لاو بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری سەردەشت