بەندکراوان
خۆی: ٣٠ مانگ حفس و بێبەشکرانی لە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان بە سەر هاووڵاتییەک
10:34 - 15/12/2022
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە" ١٥ی دیسەمبری ٢٠٢٢"هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی"عەلی ئەموت" ٣٣ ساڵە کوڕی عومەر، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، و خەڵکی "ئەغگۆڵەە"و دانیشتووی "کشمێش تەپە"ی ماکۆ، بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامی حزبی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شاری خوی، لە لایەن دادگای قەزایی کۆماری ئیسلامی سزای ٣٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا ولە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان بێبەش کرا و کە ئەمڕۆ ئەم سزایە بە فەرمی پێی ڕاگەیەندرا. ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢، ئەم هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی یەک میلیارد میلیۆن تمەن تا کۆتایی دادگای کرانی ، بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی خۆی ئازاد کرا.
پێویستە ئاماژەی پێی بکریت ' کە ڕۆژی دووشەممە "١٣ی ژووئینی ٢٠٢٢" بە بێ بەلگەی دادگا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانیئیران لە شاری خوی دەستبەسەر و پاش سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی و ئەشکەنجەدان، دواتر بۆ یەکێک لە ناوەندەکانی دەستبەسەرگەی ئەمنیی لە ورمێ بۆ لێپرسینەوە و دواجار ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ئاگوست ٢٠٢٢ دوای تەواوکرانی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی خۆی گوازرایەوە.
شایانی باسە، ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا مافی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی پێی نەدراوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جوانڕۆ:دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- پیرانشار:دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی ژن لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ئیران
- سەقز:دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی ژن لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ئیران
- سەقز:دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ئیران
- سەقز:دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ئیران