هەواڵ
لێدوانی ڤۆلکەر تورک ، کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ئێعدامەکانی ئێران
09:40 - 27/1/2024
من لە بەرز بوونەوەی ڕێژەی بە کار هێنانی سزای سێدارە لە ئێران ، لەوانە لە سێدارەدانی دوو پیاو لە رێکەوتنی ٢٣ی ژانویە ، نیگەرانم . بە پێی ڕاپۆرتەکان ئەمساڵ لانیکەم ٥٤ کەس تا ئێستا لەم وڵاتەدا کوژراون . سزای سێدارە لەگەڵ بنەڕەتیترین مافەکان - مافی ژیان - ناگونجێت . ئەم کردارە دەبێت دەستبەجێ بوەستێندرێت . محەممەد قوبادلوو نۆیەم کەس بوو کە ڕۆژی ڕابردوو لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزاییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ لە سێدارە درا . فەرهاد سەلیمی پیاوێکی کورد ، پاش بەسەر بردنی 14 ساڵ زیندان ، لە همان ڕۆژدا لە سێدارە درا .
مافی دادڕەسی دادپەروەرانە و دادڕەسی عادڵانە بۆ سەرجەم تۆمەتباران پێویستە ڕچاو بکرێت . من هەر وەها لەو ڕاپۆرتانەی لە سەر بنەمای دانپێدانانی زۆرەملێ کە لە ژیر گوشاردا وەرگیراون ، زۆر نیگەرانم . ئەم شێوە دانپێدانانە نابێ وەکوو بەڵگە لە هیچ دادڕەسیەکدا پشتی پێ ببەسرێت و بە کار بهێنرێت .
من داوا لە دەوڵەتی ئێران دەکەم کە بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی بە تەواوەتی سزای سێدارە ، دەستبەجێ سزای سێدارە ڕابگرێت . کۆدەنگیەکی زۆر بۆ هەڵوەشاندنەوەی جیهانی سزای سێدارە هەیە . نزیکەی سێ لە چواری وڵاتانی جیهان پێشتر سزای سێدارەیان لە یاسا یان لە کرداردا هەڵوەشاندووەتەوە یان تەعلیقیان کردووە . من تکا لە بەرپرسانی ئێران دەکەم دوای ئەم پڕۆسەیە بکەون .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی زیندانییەکی کورد لە زیندانی کرمان
- ئەرکی ڕاپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤ و لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئێران درێژکرایەوە
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی زیندانیەکی دیکە لە زیندانی ناوەندی ئیلام
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام پاش 32ساڵ بەندکران
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی لە زیندانی ناوەندی مەهاباد