بەندکراوان
مەحکوم بوونی سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ زیندان
09:24 - 4/12/2023
هانا : لە رۆژانی رابردوودا سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی بەڕێوبەری ئەنجومەنی کەلتوری -کۆمەڵایەتی نۆژین لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنەوە بە سەرۆکایەتی قازی "محەممەد کەرەمی" بە تۆمەتی کۆکردنەوەی گروپ و دەستە بە مە بەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات " سزای دە ساڵ زیندان و بە تۆمەتی رێکلام لە دژی حکومەت سزای ساڵێک زیندانی بە سەردا سەپێنرا کە لە کۆیدا بە ١١ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکوم کراوە .
سزاکە رۆژی شەممە "١١ی سەرماوەزی١٤٠٢" بە سەیوان ئیبراهیمی راگەینراوە .
سەیوان ئیبراهیمی لە گەلاوێژی ١٤٠٢ لە لایەن لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەری سنە بە تۆمەتی "تێکدانی نەزمی گشتی" بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری ، دوور خرانەوە بۆ زیندانی دیزڵاوای کرماشان و ٤٠قامچی مەحکوم کرابوو رۆژی شەممە ١١ی سەرماوەز ، سزای زیندان و قامچی لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە پشتڕاست و سزای دوورخستنەوە بۆ زیندانی دیزڵاوای کرماشان هەڵوەشایەوە .
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت ناوبراو رۆژی چوارشەممە "٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١" بێ حوکمی دادگا دەستبەسەر و پاشان رۆژی دووشەممە "٢٤ی رێبەندانی ١٤٠١" بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی سنە ئازاد کرابوو .
سەیوان ئیبراهیمی تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی کامیارانە
09:26 - 4/12/2023 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی جەمشید چەرخکار چالاکی ژینگەپارێزی لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- سنە ؛ دەستبەسەر کرانی خالد ئەحمەدی چالاکی سنفی مامۆستایان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- سۆما پوور محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی بە ١٠ ساڵ بەندکران و دوور خرانەوە مەحکوم بوو
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە