ژنان
کرماشان ؛ کوژرانی ژنێکی لاو و ئەندامانی بنەماڵەکەی لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە
02:39 - 16/3/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ شەوی پێنج شەممە "٢٤ی رەشەمەی ١٤٠٢" ژنێکی لاو بە ناوی "مەریەم رەزمجو" لەگەڵ دایک و براکەی لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە بە چەک کوژراون .
مەریەم رەزمجو خوێندکاری ساڵی یەکەم دکتۆرا لە رشتەی رادیۆ ئانکولۆژی زانکۆی زانستی پزیشکی رازی کرماشان بوو .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، خانمی رەزمجو ماوەیەکە لە هاوسەرەکەی جیا بووەتەوە و لەگەڵ دایک و براکەی لە شەهرەکی مۆتەخەسێسینی کرماشان دەژیا ، هاوسەری پێشوویی چووتە ماڵەکەیان و بە تەقەی کۆڵتی کەمەری مەریەم رەزمجو ، دایک و براکەی کوشتووە و پاشان شوێنەکەی بەجێ هێشتووە و بێ سەروشوێن بووە .
ئەم سەچاوەیە لە درێژەدا زیادی کرد ، تۆمەتبار پێشینەی ئەوەی بووە کە بچێتە نەخۆشخانەی شوێنی کاری خانمی رەزمجو و ئازاری بدات .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی هۆکاری کوژرانی مەریەم رەزمجویان کێشەی خێزانی ، ڕاگەیاندووە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بانگ کرانی بەهمەن نادری شارۆمەندی خەڵکی کرماشان بۆ دادگا
- بریندار بوونی دوو شارۆمەندی خەڵکی کرماشان بە هۆی تەقەی هێزەئەمنیەکان
- مەحکوم بوونی شارۆمەندێکی خەڵکی کرماشان بە ٦ مانگ زیندان و سزای نەخدی
- دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی گیلانغەرب لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە