ئامار
ئاماری دۆخی کۆڵبەران لە مانگی ئاپریلی ٢٠٢٤
09:28 - 8/5/2024
بە پشتبەستن بە ئاماری هانا ، لە مانگی ئاپریلی ٢٠٢٤ ، لانیکەم ٣٤ کۆڵبەر و کاسبکاری کوژراو ، بریندار و دەستبەسەر کراون .
لەم ژمارەیە ٥ کەسیان کوژراون ، ٤ کەسیان بە ناوەکانی هێمن ئەحمەدی ، شوانە ئەحمەد پوور ، سەیوان دەست ئەفکەن و ئومید سەیدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت کوژراون و کۆڵبەرێکیش بە ناوی مێهرداد عەبدوڵڵا زادە بە هۆی ڕاوەدوونان لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە گیانی لەدەستداوە .
بە پێی ئەم ئامارە ٢٦ کۆڵبەریش بریندار بوون کە ناسنامەی ٢٠ کەسیان بۆ هانا سەلمێنراوە . لەم ژمارە ١٨ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون ، ٥ کۆڵبەر بە ڕووداوی سروشتی بریندار بوون و کۆڵبەرێک بە ڕووداوی هاتووچۆ لە ئاکامی ڕاودوونان لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە بریندار بووە . لە نێوان بریندارەکاندا ٤ منداڵی کۆڵبەر بە ناوەکانی میلاد رەحیمی ، پارسا حسێنی ، سەهەند و ماهان مورادی بوونیان هەیە .
لە مانگی ئاپریل ٣ کۆڵبەریش لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
09:32 - 8/5/2024 نوێ کراوەتەوە.