ئامار

ئاماری زیانەکانی کۆڵبەران لە مانگی مەی ٢٠٢٤ لە کوردستانی ئێران

11:29 - 1/6/2024

ئاماری زیانەکانی کۆڵبەران لە مانگی مەی ٢٠٢٤ لە کوردستانی ئێران

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، لە مانگی مەی ٢٠٢٤ ، بە گشتی ١٣ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراو و بریندار بوون .

لەم ژمارە ٦ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت کوژراون و ٧ کۆڵبەر بریندار بوون .
هەروەها لەم مانگەدا سێ کۆڵبەریش دەستبەسەر کراون .

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرانەی کە گیانیان لە دەستداوە بریتین لە : سینا رەسوڵزادە خەڵکی سەردەشت ، واحد قادر پوور خەڵکی سەقز ، سالار ئەحمەدی خەڵکی سەردەشت ، جەلال سوهرابی خەڵکی بانە و هێمن ئەحمەدی خەڵکی سەقز .

شایانی باسە لە سەرەتای دەسپێکی ساڵی ٢٠٢٤ تا ئێستا ٢٤٢ کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوون . لەم ژمارە ٣٢ کۆڵبەر لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە کوژراون و ١٨ کۆڵبەریش دەستبەسەر کراون .

لە مانگی مەی هاوشێوەی مانگەکانیتر هێزەنیزامییەکان و پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامی بە تەقەی ڕاستەوخۆ زیانێکی زۆریان لە کۆڵبەران داوە کە بۆ پارۆ نانێک ڕوو لەم کارە تاقەت پڕووکێن و مەترسیدارە دەکەن ، حکومەتی کۆماری ئیسلامی لە جیاتی ئەوەیکە هەلی کار لە پارێزگاکانی کوردستان بۆ شارۆمەندانی کورد بڕەقسێنێت ناوچەکەی ئەمنیەتی کردووە و ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر کۆڵبەران و زیانێکی زۆریان پێ دەگەینێت .

ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا

١ی ژوەنی ٢٠٢٤