ئامار
ئاماری لە سێدارە دانەکان لە مانگی مەی ٢٠٢٤ لە کوردستانی ئێران
11:40 - 1/6/2024
بە پێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، لە مانگی مەی ٢٠٢٤ لانیکەم ٢٠ شارۆمەندی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون .
لە کۆی گشتی لە سێدارە دراوان ١٣ کەس بە تاوانەکانی پەیوەست بە مادەهۆشبەرەکان ، ٥ کەس بە تۆمەتی کوشتن و ٢ کەس با تۆمەتی موحاربە لە سێدارە دراون ، ئەنوەر خزری و خسرەو بەشارەت خەڵکی مەهاباد دوو بەندکراوی عەقیدەتی کورد بوون کە پاش ١٤ ساڵ بەندکران بە تۆمەتی موحاربە لە سێدارە دران .
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، سێدارە بە کردەوەیەکی دوور لە مرۆڤایەتی ، قیزەوێن و قەتڵی حکومەتی دەزانێت و داوای ڕاگیرانی بە تەواوەتی سزای سێدارە لە ئێران دەکات .
ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مروڤی هانا
١ی ژوەنی ٢٠٢٤
11:45 - 1/6/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی دیزڵاوای کرماشان
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی عادل ئاوای شیراز
- کامران شێخە ، بەندکراوی عەقیدەتی کوردی مەحکوم بە لە سێدارەدان لە بەندیخانەی قزڵحسارەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرا
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی زیندانییەکی کورد لە زیندانی کرمان