بەندکراوان

بانگ کرانی دووبارەی هێمن خواستان لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی ژینا لە لایەن دادگای شۆڕشی سنەوە

09:36 - 7/6/2024

بانگ کرانی دووبارەی هێمن خواستان لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی ژینا لە لایەن دادگای شۆڕشی سنەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێمن خواستان چالاکی مەدەنی و لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی ژینا ، سەر لە نوێ لە لایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت" و چالاکی لە گروپە ئۆپۆزۆسیۆنەکان بۆ لقی دوویی ئەم داگایە بانگ کراوە .

لەم ئاگادار کردنەوە نوێیەدا کە لە رێکەوتی ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٣ ، لە بەشی سەنای دەزگای قەزایی تۆمار کراوە ، داوا لەم چالاکە مەدەنیە کراوە کە خۆی بە لقی دوویی دادگای شۆڕشی سنە بناسێنێت ، بە پێچەوانەوە بە فەرمانی دەستبەسەر کردن دەستبەسەر دەکرێت .
هێمن خواستان لە لایەن دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی "هەوڵدان لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی و بێرێزی کردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی" بە سێ ساڵ و شەش مانگ و یەک رۆژ بەندکران سزا درابوو .

شایانی باسە ناوبراو بە هۆی گوشار و هەڕەشەکانی دامودەزگا ئەمنیەکانەوە لە ساڵێک لەمەوبەرەوە ناچار بووە ئێران بەجێبهێڵێت .