هەواڵ

بانگ کران و هەڕەشە کردن لە مامۆستایانی ناوچەی سۆمابرادۆستی ورمێ لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە پاش مردنی رەئیس

04:41 - 26/5/2024

بانگ کران و هەڕەشە کردن لە مامۆستایانی ناوچەی سۆمابرادۆستی ورمێ لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە پاش مردنی رەئیس

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و پشنوێژانی ئاواییەکانی ناوچەی سۆمابرادۆستی ورمێ ، بە هۆی بەشداری نەکردنیان لە ڕێورەسمی ماتەمینی ئیبراهیم رەئیسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەتیەکانی سوپای پاسدارانەوە بانگ کراون و هەڕەشەیان لێکراوە .

پێویستە وەبیر بهێنرێتەوە کە پاش مردنی رەئیسی  بە هۆی دەربڕینی خۆشی لە لایەن خەڵکەوە هێزە ئەمنییەکان شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەر کردنیان وەڕێخستووە .

08:23 - 29/5/2024 نوێ کراوەتەوە.