هەواڵ

بریندار بوونی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان

06:36 - 3/6/2024

بریندار بوونی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ڕۆژی یەکشەممە "١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣" شارۆمەندێکی تەمەن ٤٣ ساڵ بە ناوی "محەممەد عەلی شیرۆ" خێزاندار باوکی سێ منداڵ و خەڵکی ئاوایی "زمە"ی شنۆ ، لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە ناوچە سنووریەکانی ئەم شارە بە قورسی بریندار بووە .

بە وتەی سەرچاوەیەک ، ناوبراو لە کاتی کۆکردنەوەی گیای بەهاری لە ناوچە سنووریەکانی شنۆ ، لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و قاچ و سینگی بە قورسی بریندار بووە .

ناوبراو بە هۆی قورسی برینەکانیەوە ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ کراوە .