هەواڵ

بریندار بوونی شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی پیرانشار بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری شنۆ

10:23 - 9/6/2024

بریندار بوونی شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی پیرانشار بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری شنۆ

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی شەممە "١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣" شارۆمەندێکی کورد خەڵکی پیرانشار بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری شنۆ بریندار بووە .

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "جەعفەر گەردی" خێزاندار باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی "شیناوای" پیرانشار سەلمێنراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە ڕێگای گەڕانەوە لە سنووری شنۆ بەبێ هەڵگرتن و پێبوونی هیچ جۆرە کاڵایەک لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە تەقەی لێکراوە و بە قورسی بریندار بووە .

ئەم شارۆمەندە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە پیرانشار کراوە و نەشتەرگەری کراوە . 

10:25 - 9/6/2024 نوێ کراوەتەوە.