بەندکراوان

تاران ؛ مستەفا رباتی مامۆستای خانەنشینی شیروان دەستبەسەر کرا

05:22 - 9/6/2024

تاران ؛ مستەفا رباتی مامۆستای خانەنشینی شیروان دەستبەسەر کرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : چەند کاژێرێک لەمەوبەر مستەفا رباتی مامۆستای خانەنشین و ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی خوراسانی باکور لە گردبوونەوەی خانەنشین کراوان بە ئامانجی داواکردنی پاشەکەوتەکانی خانەنشینی لە تاران لە بەرامبەر وەزارەتی پەروەردە پاش خوێندنەوەی بەیاننامە لە کاتێکدا بە ئۆتۆمبێلەکەی ویستوویەتی بگەڕێتەوە بۆ شاری شیروان لە لایەن هێزی تایبەتی پۆلیسەوە بە لێدان و توندوتیژی دەستبەسەر کراوە .

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت پێشتر محەممەد رەزا رەمەزان زادە ، سەعید حەق پەرست ، عەلی فروتەن ، مستەفا رباتی ، حەسەن جەوهەری ، حەمیدرەزا رەجایی و حسێن رەمەزان پوور ، حەوت کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی خوراسانی باکور ، بە گشتی بە ٤١ ساڵ بەندکران و زیاتر لە ٢٠٠ قامچی سزا دراون .