بەندکراوان

دیواندەرە ؛ دەستبەسەر کران و ڕاگواستنی مەسعود رەزایی بۆ بەندیخانە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی

10:03 - 7/6/2024

دیواندەرە ؛ دەستبەسەر کران و ڕاگواستنی مەسعود رەزایی بۆ بەندیخانە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوو مەسعود رەزایی شارۆمەندی کوردی خەڵکی دیواندەرە ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای شەش مانگ بەندکرانی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراوە .

مەسعود رەزایی پێشتر لە رێکەوتی "١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٢" لە کاتی شۆڕشی ژینا دەستبەسەر و پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناخەکانی دادڕەسی ئازاد کرابوو .

مەسعود رەزایی خێزاندارە منداڵێکی کەم ئەندامی هەیە .

10:16 - 8/6/2024 نوێ کراوەتەوە.