هەواڵ

دەرکرانی سومەیە ئەختەرشومار چالاکی سنفی مامۆستایانی مەریوان لە پەروەردە (ئاموزش و پەروەرش)

05:30 - 26/5/2024

دەرکرانی سومەیە ئەختەرشومار چالاکی سنفی مامۆستایانی مەریوان لە پەروەردە (ئاموزش و پەروەرش)

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ سومەیە ئەختەر شومار تەمەن ٣٦ ساڵ خێزاندار ، مامۆستا و خەڵکی ئاوایی "ڕواڕ"ی سەوڵاوا ، بە ١٧ ساڵ پێشینەی کار لە لایەن شاندی پێڕاگەیشتن بە تاوانە ئیدارەییەکانی کارمەندانی پارێزگاری کوردستان لە پەروەردە دەر کرا .

ناوبراو لە لایەن ئیدارەی پەروەردەی مەریوانەوە لە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٢ لە نامەیەکدا بۆ فەرمانبەرانی دەستەی تاوانە ئیدارییەکانی پارێزگای کوردستان بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی "ناوەرۆکی هێرشبەرانە و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەندامێتی چالاکانە لە  کاناڵەکانی نایاسایی مامۆستایان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان" پشتیوانی لایەنە کوردە ئۆپۆزسیۆنەکانی حکومەتی ئێران و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ، بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆی بەبێ حیجاب لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و پشتیوانی لە دروشمی دابەشکاری ، بڵاوکردنەوەی وێنەی خوێندکارانی بێ حیجاب و خستنەڕووی دروشمی هەنجار شکێنانە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ، بڵاوکردنەوەی وێنەی کوڕەکەی کە جلوبەرگی حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ئێران لەبەردایە لە لاپەڕەی شەخسی لە فەزای مەجازیدا بە دروشمەکانی ئەم حزبانە و ئاڵای کوردستان و بڵاوکردنەوەی بابەت لە کەناڵی ڕێکخراوی سەندیکاکانی مامۆستایانی ئێران تۆمەتبار کراوە .

دەستەی پێڕاگەیشتن بە تاوانە ئیدارەییەکانی پارێزگای کوردستان حوکمی دەر کرانی ئەم مامۆستایەی بە بێ ئامادە بوونی خۆی و پارێزەرەکەی لە رێکەوتی ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٢ دەر کردووە . 

08:56 - 26/5/2024 نوێ کراوەتەوە.