سێدارە

سزای لە سێدارەدانی ئەدهەم ئوزدمیر خەڵکی کوردستانی تورکیا لە دادگای باڵای وڵات پشتڕاست کرایەوە

03:17 - 29/5/2024

سزای لە سێدارەدانی ئەدهەم ئوزدمیر خەڵکی کوردستانی تورکیا لە دادگای باڵای وڵات پشتڕاست کرایەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوو سزای لەسێدارەدانی "ئەدهەم ئوزدمیر" تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی کوردستانی تورکیا و بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ ، لە لایەن دادگای باڵای کۆماری ئیسلامیەوە پشتڕاست کرایەوە .

شایانی باسە ئەم بەندکراوە سیاسیە پاش ٣٣ مانگ بەندکران لە رێکەوتی "١٥ی مارسی ٢٠٢٣" لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ بە سەرۆکایەتی قازی "نەجەفزادە" بە تۆمەتی موحاربە بە لە سێدارەدان سزا درا .

پێشتر لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری خۆی ئەوی بە تۆمەتی بەغی بە لە سێدارەدان سزا دابوو بەڵام سزاکە لە فوریەی ٢٠٢٣ لە لایەن دادگای باڵای وڵاتەوە پێشێل کرابوو .

ئەم شارۆمەندە کوردە لە رێکەوتی "٢٣ی ژوەنی ٢٠١٩" لە ناوچەی کەورەسپی قەلەنیە لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو .

03:26 - 29/5/2024 نوێ کراوەتەوە.