بەندکراوان
سێ شارۆمەندی کورد بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کران
08:51 - 8/6/2024
هانا : ڕۆژی چوارشەممە "١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣" سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی "ئەحەد خزرنژاد ، ئومید خزرنژاد و شوانە خزر نژاد" خەڵکی ئاوایی "گردەبین"ی پیرانشار ، بە دانانی بارمتەی ٢ ملیارد تمەنی بۆ هەر کامەیان بە شێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دادڕەسی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کران .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت شوانە و ئەحەد خزرنژاد لە رێکەوتی "٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و ئومید خزر نژاد ڕۆژی شەممە "٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" پاش بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی پیرانشار دەستبەسەر کرابوو .
ئەم سێ شارۆمەندە پاش کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێکۆڵینەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرابوون .
09:48 - 8/6/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- عیسا ئیبراهیم زادە بەندکراوی سیاسی کورد هەوڵی خۆکوشتنی دا
- دوو شارۆمەندی کورد بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکانیان دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزران
- دەستبەسەر کرانی مامۆستایەکی خانەنشین لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە