هەواڵ

مەریوان / بریندار بوونی کاسبکارێکی کورد بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان

07:27 - 31/5/2024

مەریوان / بریندار بوونی کاسبکارێکی کورد بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی دووشەممە "٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣" کاسبکارێکی کورد بە ناوی "محەممەد خسرەوی" خێزاندار باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی باشماخی مەریوان ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەنیزامییەکان بریندار بووە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئۆتۆمبێلی محەممەد خسرەوی لە نزیک شەهرەکی سەنعەتی دەشت بیلو ، لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە دراوەتە بەر فیشەک و لە ئەنجامی ئەم تەقە کردنەدا پشتی ناوبراو بە قورسی بریندار بووە .

ئەم شارۆمەندە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕاوەنەی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە کراوە .