بەندکراوان

مەریوان ؛ ڕەزامەند نەبوونی دادگا بۆ ئازاد کرانی شوعەیب فەلاحی بە دانانی بارمتە

10:11 - 11/6/2024

مەریوان ؛  ڕەزامەند نەبوونی دادگا بۆ ئازاد کرانی شوعەیب فەلاحی بە دانانی بارمتە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوودا بنەماڵەی شوعەیب فەلاحی بۆ ئازاد کرانی کوڕەکەیان بارمتەی یەک ملیاردییان داناوە بەڵام لە لایەن قازی لقی ٦ی دادگای مەریوانەوە داواکاریەکەیان رەت کراوەتەوە و بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە کوردە لە لایەن قازیەکەوە لە دادگا دەر کراون .

شوعەیب فەلاحی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی ئاوایی "دەرەتفێ"ی مەریوان ، ڕۆژی سێشەممە "٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣" پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرابوو .

پاش دەستبەسەر کرانی ، هێزە ئەمنییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی چوونەتە ماڵی باوکی ناوبراو ماڵەکەیان پشکنیوە و مۆبایل و لاپتۆپەکەیان بردووە .

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لەگەڵ تێپەڕ بوونی دوو هەفتە لە کاتی دەستبەسەر کرانی شوعەیب فەلاحی تا ئێستاش چارەنوسی نادیارە و ئەم دۆخەش  کەسوکار و بنەماڵەی ئەم شارۆمەندەی زۆر نیگەران کردووە .