بەندکراوان
ناڕوونی چارەنوسی زانا حەسەن زادە شارۆمەندی دەستبەسەر کراوی خەڵکی بۆکان
08:32 - 8/6/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو به رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : زیاتر لە ١٦ ڕۆژ بە سەر دەستبەسەر کرانی ڕاپەری تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی بۆکان تێدەپەڕێت بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی بەدەست نیە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، تا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی ئەم لاوە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی بێ ئاکام بووە و ئەمەش نیگەرانی جددی کەسوکارەکەی زیاتر کردووە .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە زانیار حەسەن زادە بە هۆی بڵاو کردنەوەی ئیستۆریەک لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام لە وڵامی مەرگی ئیبراهیم رەئیسی لە "٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣" لە ماڵی باوکی لە بۆکان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بۆکان / دەستبەسەر کرانی باوک و کوڕێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- رەشید رەحیمی خەڵکی بۆکان سزای بەندکرانی بە سەردا سەپێنرا
- بۆکان / دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- ٧٤٠ ڕۆژ بەردەوامی دەستبەسەر کران و ناڕونی چارەنوسی عوسمان مامە
- ئیدریس حاجی رەسوڵپوور و هێمن ئیبراهیم حەمزە بە بەندکران سزا دران