کۆڵبەر

نەوسود ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان

02:48 - 5/6/2024

نەوسود ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی سێشەممە "١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێک بریندار بووە و بە هۆی قورسی برینەکانیەوە ڕۆژی چوارشەممە "١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣" لە نەخۆشخانەی پاوە گیانی لەدەستداوە .

ناسنامەی ئەم کۆبڵرە بۆ هانا "هەژیر مەحموودپوور" تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "پوینە" و دانیشتوویی جوانڕۆ ،سەلمێنراوە .

شایانی باسە تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی پاوەیە کە پاش  توێژینەوەکان بۆ ئارامستانی حاجی ئیبراهیم لە شاری جوانڕۆ دەگوازرێتەوە .