هەواڵ

زیادبوونی گوشارەکان بۆ سەر بەندکراوانی سیاسی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

04:33 - 31/12/2024

زیادبوونی گوشارەکان بۆ سەر بەندکراوانی سیاسی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

هانا زانیویەتی بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ بە هۆکارێکی نەزانراو گوشارەکانیان بۆ سەر بەندکراوانی بەندی سیاسی ئەم بەندیخانەیە زیاد کردووە .

لە کاژێر ٢ی نیوەشەوی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ ، بەرپرسانی بەندیخانە سەرەڕای سەرد بوونی کەش و هەوا ، ئاوی گەرمی تەوالێت و حەمامەکانیان بە ئانقەست بڕیوە و سیستەمی گەرمکەرەوە (شۆفاژ)ەکانیشیان کوژاندووەتەوە .

هەر لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کارمەندانی بەندیخانە بە هانای ڕاگەیاند : خواردنی بەندیخانەی هەموو ڕۆژێک کەمتر و بێکوالێتیتر و تەنانەت هەندێک جار بە سەرچووە و برشی هێناوە .

نرخی کەل و پەلەکانی نێو دوکانی بەندیخانەیان یەکجار بەرز و گران کردووە و لە ئەگەری ناڕەزایەتی دەربڕین بەندکراوان لە لایەن فرۆشیارەکەوە جنێویان پێدەدرێت و بێڕێزیان پێدەکرێت . ئەم گوشارانە لە بەندی بەندکراوانی سیاسی دووهێندەیە .

هانا وێڕای ئاگادار کردنەوە خوازیاری پێڕاگەیشتن بە بار و دۆخی بەندکراوانی سیاسیە لە بەندیخانەی ورمێ .

شایانی باسە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ یەکێکە لە بەدنێوترین بەندیخانەکانی ئێران لە ڕووی ڕەچاو کردنی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی بەندکراوان .

زۆربینراوترین