بەندکراوان
جوانڕۆ / بەردەوامی دەستبەسەر کرانی ئیبراهیم گوڵعەنبەر برای ئیسماعیل گوڵعەنبەر لە گیانبەختکردووانی بزووتنەی ژن ، ژیان ، ئازادی
08:15 - 28/12/2024
هانا : ڕۆژی چوارشەممە "٥ی بەفرانباری ١٤٠٣" شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم گوڵعەنبەر" خێزاندار و برای ئیسماعیل گوڵعەنبەر لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی و خەڵکی جوانڕۆ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی هەڕەمەکێ لە ڕێی بێستوون بۆ کرماشان لە کاتی گەڕانەوەی لە تارانەوە بۆ جوانڕۆ دەستبەسەر کراوە .
تا ئێستا لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .
شایانی باسە لە رێکەوتی ٣٠ خەزەڵوەری ١٤٠١ ، ئیسماعیل گوڵعەنبەر خێزاندار و باوکی منداڵێک ، لە جەریانی بزووتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی لە شاری جوانڕۆ دوای ڕێورەسمی ئەسپەردە کردنی بەهادین وەیسی و عیرفان کاکایی لە ڕێی گەڕانەوە بۆ جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت کوژرا .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار
- جوانڕۆ ؛ کوژرانی لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتیزامی (پۆلیس)
- نەوسوود / تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی کۆڵبەرێک
- نەوسوود / کوژران و بریندار بوونی لانیکەم شەش کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان