بەندکراوان

خالد محەمەدیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

10:28 - 30/12/2024

خالد محەمەدیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی شەممە "٨ی بەفرانباری ١٤٠٣" خالد محەمەدیان خەڵکی ئاوایی "نستان" و دانیشتووی شاری ڕەبەتی سەردەشت ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی هەڕەمەکێ لە ماڵی باوکی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .