ڕاپۆرت
١٧یەمین کۆبوونەوەکانی فۆرومی کەمینەکان لە بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان لە شاری ژنێڤ بەڕێوە چوو
05:35 - 2/12/2024
هەموو ساڵێ لە کۆتاییەکانی مانگی یازدە ئەو کۆبوونەوانە ڕێک دەخرێت کە ئەمساڵیش لە ڕێکەوتی ٢٨ و ٢٩ مانگی نۆڤامبری ٢٠٢٤ و بە ئامادەبوونی نوێنەری وڵاتان و هەروەها ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە هۆڵی سەرەکیی نەتەوە یەکگرتوەکانی شاری ژنێڤ و بە خستنە بەرباسی تەوەرگەلی جۆربەجۆری پەیوەندیدار بە کەمینەکان و نەتەوە بندەستەکانی جیهان درێژەی بە کارەکانی خۆی دا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە دوو وتار لەو فۆرومە بەشداریی کرد کە لەلایەن بەڕێزان غەزاڵ موهتەدی و شەهلا کاکایی پێشکەش کران.
هەروەها لە پەراوێزی کۆبوونەوەکاندا نوێنەرانی هانا بە دانیشتن و ڕێکخستنی کۆبوونەوە و پەیوەندی سازکردن لەگەڵ لایەن و ڕێکخراوی جۆربەجۆری ئامادەبوو سەر بە وڵاتان و هەروەها نەتەوەکانی ئێران و ڕێکخراوە کوردییەکانی مافی مرۆڤ؛ هەوڵیان دا پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بخەنە بەر چاوی لایەنەکان و دیسانەوەش بواری هاوکاریی زیاتریان ساز کرد لە نێوان لایەنەکان.
کۆبوونەوەکانی ئەوساڵ ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٩ی مانگی نۆڤامبری ٢٠٢٤ کۆتایی پێ هات
تیمی ئامادەبووی ڕێکخراوی هانا لە هەڤدەهەمین فۆرومی کەمینەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بریتی بوون لە هاوڕێیان فازڵ وەلیان، غەزاڵ موهتەدی، وریا موحەمەدیان و شەهلا کاکایی
02:30 - 2/12/2024 نوێ کراوەتەوە.